[go: up one dir, main page]

بۆ ناوەڕۆک بازبدە

چیچان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چیچان
بە ڕووسی: Чеченская Республика
بەشێکە لەNorth Caucasian Federal District
دامەزران٩ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣
ناو بە زمانی فەرمیНохчийчоь
کورتەناوЧечня
ناسناوی خەڵکceceni، Seisniach
زمانی فەرمیزمانی ڕووسی، زمانی چیچانی
سروودی نیشتمانیShatlak's Song
وڵاتڕووسیا
پایتەختگرۆزنی
دابەشکاریی کارگێڕیڕووسیا
ناوچەی کاتیMoscow Time، Europe/Moscow
Territory claimed byمیرنشینی ئیسلامیی قەوقاز
پۆتانی شوێن٤٣°٢٤′٠″N ٤٥°٤٣′٠″E
نووسینگەی بەڕێوەبردنHead of the Chechen Republic
سەرۆکڕەمەزان قەدیرۆڤ
ئەنجومەنی یاسادانەرParliament of the Chechen Republic
دانیشتووان١٬٤٩٢٬٩٩٢
خاوەنیFC Akhmat Grozny
ھاوسنوورە لەگەڵداغستان، Stavropol Krai، ئۆسێتیای باکوور-ئالانیا، ئینگوشیتیا
ڕووداوە بەرچاوەکانجەنگی یەکەمی چیچان، جەنگی دووەمی چیچان
ڕووبەر١٦٬١٦٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە
وێبگەhttp://chechnya.gov.ru/
وەسفی ئاڵاflag of Chechnya
وەسفی نیشانcoat of arms of the Chechen Republic
Geography of topicgeography of Chechnya
ئابووری بابەتeconomy of Chechen Republic
دیمۆگرافیای بابەتQ4313756
کۆدی تەلەفۆن871
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل20، 95
Category for honorary citizens of entityQ32249388
Map


چیچان یان چیچانیا ناوچەیەکە کە بەشێکە لە ڕووسیا کەدەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای ھەرێمی قەوقاز چیچان زۆرجار بەکۆماری چیچان دەناسرێت لەبەر ئەوەی خاوەنی فیدڕالیین لە ڕووسیا، چیچان ڕووبەرەکەی ١٧٬٣٠٠ کیلۆمەتر دووجایە، ژمارەی چیچانییەکان کە لە ساڵی ٢٠١٦ لە ھەرێمی چیچان نیشتەجێن دەگاتە ١٬٣٩٥٬٦٧٨ کەس،[١] ژمارەیەکی کەمیشیان لە ناوچەکانی تری ڕووسیادا دەژین، چیچانییەکان زمانی خۆیان ھەیە کە پێی دەڵێن چیچانی ھاوکات بە زمانی ڕووسیش دەدوێن، شاری گرۆزنی بە پایتەختی چیچان ناودەبرێت، ئایینی ئیسلام لە چیچان ئایینی یەکەمە.[٢]

ئایین

[دەستکاری]

زۆربەی دانیشتووانی چیچان موسڵمانی سوننەن.[٣]

زمانەکانی چیچانی و ڕووسی لە چیچان بە فەرمی ناوسراون.[٤]

دانیشتووان

[دەستکاری]

شاری گرۆزنی سەرەتا وەک قەڵایەی سەربازی لە ساڵی ١٨١٨ دروست بوو لە ساڵی ١٩٨٩ ژمارەی دانیشتووانی گرۆزنی ٤٠٠ ھەزاری تێپەڕاند و لە ساڵی ٢٠١٠ ژمارەیان گەیشتە ٢٧١ ھەزار.

وشەی گرۆزنی بە زمانی چیچانی واتە (ڕووباری سونج).

جوگرافیا

[دەستکاری]
جوگرافیایی چیچان
نەخشەی بەرز و نزمی چیچان

چیچان دەکەوێتە باشوور ڕووسیاوە و لە باشوورەوە وڵاتی جۆرجیایە بەرزترین لووتکە شاخی ئەلبرۆس بەرزییەکەی ١٨٬٤٨١ پێیە دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای شیشان.

ڕووبەری چیچان ١٧٬٣٠٠ کیلۆمتر دوجایە.[٥]

داھاتە سروشتییەکان

[دەستکاری]

بترۆل نەوت بە داھاتی سەرەکی چیچان دادەنرێت زۆربەی نەوت لە پایتەختی چیچانە لە ناوەڕاستی وڵات.

کێشەی چیچانییەکان و ڕووسەکان

[دەستکاری]

کێشەی چیچان مێژوویییەکی درێژی ھەیە، ئەوەش لەوەوە ھات کە لە ساڵی ١٧٢٢ ڕووسیا دەستی گرت بەسەر بەشی باکووری قەفقاسیا گرت، لەوکاتەوە خەباتی چەکداری دژی ڕووسیا سەری ھەڵداوە، سەرباری ئەوەی زۆر جار خەباتی چەکداری چیچانییەکان تێکشاوە بەڵام ھەرگیز دەسەڵاتی ڕووسەکان قبووڵ نەکردووە و نەیانھێشتووە ڕووسەکان بەشەکەیان کۆنتڕۆڵ بکات.

لە ساڵی ١٩٩٤ دا لەوکاتەی ھێزەکانی ڕووسەکان چوونە ناوییەوە، شەڕەکە دوای دوو ساڵ بەردەوام بوو بەڵام دوایی ئاگربەست ڕاگەیەندرا لەگەڵ ئەوەشدا لە پاییزی ساڵی ١٩٩٩ دا جارێکی دیکە شەڕەکە بە قوڕسی دەستی پێکردەوە، بەتێپەڕبوونی کات شەڕەکە خاوبوونەوەی بەخۆوە بینی، لە ئێستادا ھەرێمی چیچان چووەتە کەش و بارێکی تەواو جیاوازەوە بە جۆرێک کە ھیچ شەڕ و مەترسییەک بوونی نەماوە لە ناوچەکەدا و بەڵکو لە زۆر ڕووەوە پێشکەوتنی بە خۆیەوە بینیووە و دانیشتووانەکەی لە ژیان و گوزەرانێکی زۆر خۆش و ئارامدان بە بەراورد بە زۆربەی ھەرێمەکانی تر لە ڕووسیا.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «North Caucasus Profile». Political Holidays (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «Wayback Machine». web.archive.org. ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٢. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  4. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ «3. ТЕРРИТОРИЯ, ЧИСЛО РАЙОНОВ, НАСЕЛЕННЫХ ПУНКТОВ И СЕЛЬСКИХ АДМИНИСТРАЦИЙ ПО СУБЪЕКТАМ РОССИЙСКОЙ ФЕДЕРАЦИИ». perepis2002.ru. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.