٢٣ی کانوونی دووەم
ڕواڵەت
٢٣ی کانوونی دووەم ٢٣ـەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣٤٢ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣٤٣ لە ساڵە پڕەکاندا)
ڕووداوەکان
[دەستکاری]پێش- ١٦٠٠
[دەستکاری]- ٣٩٣ – تیۆدۆسیۆسی یەکەمی ئیمپراتۆری ڕۆمانی کورِەکەی خۆی ھۆنۆریۆسی وەک فەرمان رِەوای ئیمپراتۆر دەستنیشانکرد.
- ١٣٦٨ – جۆ یوانجانگ لەژێر ناونیشانی ھۆنگ وو بووە پاشای چین و بۆ ماوەی ٣ سەدە خانەوادەی مینگ حوکمرِانیان کرد.
- ١٥١٧ – سوڵتان سەلیمی یەکەمی عوسمانی ھێزەکانی تۆمان بای لەناوچەی ڕیدانییەیی نزیک شاری قاھیرەی پایتەختی میسر تێک شکاند.
- ١٥٥٦ – گەورەترین بوومەلەرزە لە چینی دا کەزیاتر لە ٨٣٠ ھەزار کەس بوونە قوربانی.
- ١٥٧٩ – یەکێتی ئۆترەخت کۆماری پرۆتستانتی لە ھۆڵەندا دامەزراند.
١٦٠١–١٩٠٠
[دەستکاری]- ١٦٥٠ – پورتوگالییەکان گەیشتنە میرنشینی عومان.
- ١٦٥٦ – بلێز پاسکالی یەکەم نامەی بۆ لادێکان گواستەوە.
- ١٧١٩ – لەناو ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی میرنشینی لیختنشتاین دروست بوو.
- ١٧٩٣ – ھەردوو وڵاتی ڕووسیا و پروسیا خاکی پۆڵەندایان دابەش کرد.
- ١٨١٢ – بوومەلەرزەیەک بەھێزی ٧٫٦ پلە بە پێوەری رِێختەر لە نیومەدریدی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایدا.
- ١٨٤٥ – ئەمیر عەبدولقادر جەزائیری خۆیدا بەدەست ھێزەکانی فەرەنسی.
- ١٨٥٥ – بوومەلەرزەی ولینگتۆن لە نیووزلەندای دا بە ھێزی ٨ پلە بە پێوەری رِێختەر زیانێکی زۆری لێکەوتەوە.
- ١٨٩٩ – حاکمی کوەیت شێخ موبارەک سوباح بەڵَننامەیەکی پاراستنی لەگەڵ بەرتیانیا مۆرکرد، ئەم بەڵێننامەیە لە ١٩ی حوزەیرانی ١٩٦١ ھەڵوەشایەوە.
١٩٠١ - ئێستا
[دەستکاری]- ١٩٠٩ – بوومەلەرزەیەک بە ھێزی ٧٫٣ پلە بە پێوەری رِێختەر لە ئێران داو نزیکەی ٦ ھەزار قوربانی لێکەوتەوە.
- ١٩١٢ – دەرچوونی رِۆژنامەی ئەلمزەحەکات لە شاری بەغدا.
- ١٩١٣ – کۆمەڵێک ئەندامی ئیتیحاد و تەرەقی ئاگریان لە باب ئەلعالی بارەگای سەرەک وەزیرانی تورکیا بەرداو داوایان لە سوڵتانی عوسمانی محەممەد رِەشاد کرد کە مەحموود شەوکەت پاشا بەسەرەک وەزیران دابمەزرێنێت.
- ١٩١٩ – دەرچوونی رِۆژنامەی ئەلبەرق لە شاری بەیروت.
- ١٩٢٠ – لەمیانەی جەنگی جیھانی یەکەم، ھۆڵەندا رِەتی کردەوە کە خۆ بەدەست فلیھلم دووەمی قەیسەری ئەڵمانیا.
- ١٩٢٢ – ھێزەکانی حکوومەتی ئێرانی ھێرشیان کردە سەر پێشمەرگەکانی سمکۆی شکاک.
- ١٩٣٢ – مۆرکردنی رِێککەوتنامەیەک لە نێوان دەسەڵاتدارێتی ئێران و تورکیا بەمەبەستی لێدانی شۆرِشی ئارارات.
- ١٩٤٣ – لەمیانەی جەنگی جیھانی دووەم، ھێزەکانی بەریتانیا گەیشتنە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا.
- ١٩٤٧ – برِیاری لەسێدارەدانی ھەرسێ سەرکردەی قارەمانی کۆماری مەھاباد دەرچوو.
- ١٩٥٠ – کنێستی ئیسرائیلی برِیاریدا کە قودس پایتەختی ئیسرائیلە.
- ١٩٦٦ – بوومەلەرزەیەک بە ھێزی ٥٫١ پلە بە پێوەری رِێختەر لە ناوچەی دۆلسی ویلایەتی نیومەکسیکۆی داو زەرەرو زیانێکی زۆری لێکەوتەوە.
- ١٩٦٨ – ھێزە دەریایییەکانی کۆریا ھێرشیان کردە سەر کەشتی بیوبلۆی سیخوری ئەمریکا و دەست بەسەریان کرد.
- ١٩٦٩ – یەکەم پێشانگای کتێب لەشاری قاھیرە کرایەوە.
- ١٩٦٩ – یەکەم میترۆی ژێر زەوی لەکیشوەری ئەفریقیا لەشاری قاھیرە کرایەوە.
- ١٩٧٣ – ڕیچارد نیکسۆن سەرۆکی ئەمریکا رِاگرتنی جەنگی ڤێتنامی رِاگەیاند.
- ١٩٨١ – بوومەلەرزەیەک لەناوچەی سیشوانی چینی دا بە ھێزی ٦٫٨ پلە بە پێوەری رِێختەرو نزیکەی ١٥٠ ھەزار قوربانی و ٣٠٠ برینداری لێکەوتەوە.
- ١٩٨٥ – تەلەڤیزیۆنی بەریتانی ھەڵسا بەگواستنەوەی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی لۆرداتی وڵاتەکەی.
- ١٩٩٧ – بیڵ کڵینتن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھەڵسا بەدانانی مادلین ئۆلبریت ١٩٣٧ وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە جێگای لۆران کریستۆڤەر ١٩٢٥، شایانی باسە ئۆلبرایت ھاووڵاتییەکی بەرِەگەز جوولەکەیە.
- ١٩٩٨ – پاپا یۆحەنا پۆلسی دووەم بەتووندی ئیدانەی ئابڵوقەی ئەمریکای کرد لەسەر کوبا.
- ٢٠٠٧ – بۆ جاری سێیەم ھێزە بەرھەڵستکارەکانی لوبنان رِژانە سەر شەقامەکانی شاری بەیروت و چەندین ئۆتۆمبێلیان سووتاندو رِێگاکانیشیان داخست.
- ٢٠٠٧ – ھێزەکانی ئەسیوبیا دەستیان کرد بەکشانەوە لە خاکی سۆماڵی پاش ئەوەی یارمەتی ھێزەکانی سۆماڵیاندا لەدژی ھێزی بەرەی دادگا ئیسلامییەکان.
- ٢٠٠٧ – گرێدانی لووتکەی ٦ وڵاتی عەرەبی جەزائیر، توونس، میسر، سودان، یەمەن، لیبیا، لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا بەمەبەستی ھەڵەسنگاندنی بارودۆخی عێراق، فەلەستین.
لە دایکبوونەکان
[دەستکاری]پێش- ١٦٠٠
[دەستکاری]١٦٠١ ١٩٠٠
[دەستکاری]- ١٧٨٣ – لەدایکبوونی ئەدیبی فەرەنسی ستیندھال، ناوبراو لە ساڵی ١٨٤٢ کۆچی دوایی کردووە.
- ١٨٣٢ – لەدایکبوونی وێنە کێشی فەرەنسی ئێدوارد مانییە.
- ١٨٤٠ – لەدایکبوونی ئێرنست کارل ئاپ فیزیازانی ئەڵمانی.
- ١٨٥٧ – لەدایکبوونی فیزیازانی کرواتی ئەندریا مۆھۆر ڤیچیچ.
- ١٨٦٢ – لەدایکبوونی دێڤید ھێلبەرت بیرکاریزانی ئەڵمانی.
- ١٨٧٦ – لەدایکبوونی ئۆتۆ دێلس کیمیازانی ئەڵمانی.
- ١٨٩١ – لەدایکبوونی ئەنتۆنیۆ گرامشی فەیلەسوفی مارکسی ئیتاڵی.
- ١٨٩٣ – لەدایکبوونی عەزیز عوسمان ئەکتەری سینەمایی میسری.
١٩٠١ - ئێستا
[دەستکاری]- ١٩٠٧ – لەدایکبوونی یۆکاوا ھیدیکی فیزیازانی ژاپۆنی.
- ١٩١٥ – لەدایکبوونی ئارسەر لویس ئابووریزانی بەریتانی.
- ١٩١٩ – لەدایکبوونی بۆرماو سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان ١٩٦١–١٩٧١، لەدوای داگ ھەمەر شۆلد کە لە ساڵی ١٩٦١ بەرِوداوی فرِۆکە کۆچی دوایی کرد.
- ١٩٢٩ – لەدایکبوونی جۆن چارلیز بۆلانینی کیمیازانی کەنەدی.
- ١٩٤٦ – لەدایکبوونی ئارلۆندۆ ئالیمان سەرۆکی نیکاراگوا.
- ١٩٤٧ – لەدایکبوونی مێگاواتی سۆکارنۆ پۆتری پێنجەم سەرۆک کۆماری ئیندۆنیزیا.
- ١٩٤٩ – لەدایکبوونی ئەحمەد ڕات ب ئەکتەری سینەمایی میسری.
- ١٩٦٤ – لەدایکبوونی خالید ساڵح ئەکتەری سینەمایی میسری.
- ١٩٦٤ – لەدایکبوونی بارات جاگدیۆ سەرۆکی گۆیانا.
مردنەکان
[دەستکاری]پێش- ١٦٠٠
[دەستکاری]- ١١٩٩ – کۆچی دوایی ئەبو یوسف یەعقوب مەنسوور خەلیفەی مۆحەدییەکان.
- ١٥١٦ – کۆچی دوایی ئەراگۆن فەردیناندی پێنجەمی شای ئیسپانیا، ناوبراو لە ساڵی ١٤٥٢ لەدایک ببوو.
١٦٠١–١٩٠٠
[دەستکاری]- ١٦٢٢ – کۆچی دوایی ولیام بافین دۆزەرەوەی ئینگلیزی.
- ١٧٤٤ – کۆچی دوایی جامپاتیستا ڤیکۆ فەیلەسوفی ئیتاڵی.
- ١٨٠٦ – کۆچی دوایی ویلیام بێتی بچووک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا.
- ١٨١٠ – کۆچی دوایی جۆن فێلھێلم ڕایتەر کیمیازانی ئەڵمانی.
١٩٠١ - ئێستا
[دەستکاری]- ١٩٤٧ – کۆچی دوایی وێنە کێشی فەرەنسی بییر بۆنار.
- ١٩٥٢ – کۆچی دوایی نووسەری گەورەی میسری زەکی موبارەک.
- ١٩٨٤ – کۆچی دوایی موعین بەسیسۆ شاعیری فەڵەستینی.
- ١٩٨٩ – کۆچی دوایی وێنەکێش و ھونەرمەندی ئیسپانی سلڤادۆر دالی، ناوبراو لە ساڵی ١٩٠٤ لەدایک ببوو.
- ١٩٩٦ – کۆچی دوایی فاتیمە ڕوشدی ئەکتەری سینەمایی میسری.
- ١٩٩٩ – کۆچی دوایی ھونەرمەندی کورد محەممەدی ماملێ.
بۆنەکان
[دەستکاری]- ١٩٤٩ – رِاگەیاندنی کۆماری ئەڵمانیای یەکگرتوو.
- ١٩٩٣ – دامەزراندنی سوپای یەکگرتووی کوردستان.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە January 23 تێدایە. |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەشداربووانی ویکیپیدیا، «January 23»، ویکیپیدیای ئینگلیزی.