[go: up one dir, main page]

بۆ ناوەڕۆک بازبدە

واتس ئەپ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆگۆی سەرەکی ئەپەکە

وەتس ئەپ بەرنامەیەکی نامە ناردن و چاتە تایبەت بە مۆبایلە زیرەکەکان، کە بەکارھێنەر دەتوانێت نامە و وێنە و ڤیدیۆ بنێرێت بۆ بەرامبەرەکەی.

لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٥، وەتس ئەپ بووە بەکارھێنراوترین بەرنامەی نامەگۆڕینەوە کاتێک ژمارە بەکارھێنەرانی گەیشتە زیاد لە ٦٠٠ میلیۆن بەکارھێنەری چالاک، دواتر لە نیسانی ٢٠١٥ ژمارەکە بەرز بووەوە بۆ ٨٠٠ میلیۆن بەکارھێنەر، و لە ئەیلوولی ٢٠١٥ بوو بە ٩٠٠ میلیۆن بەکارھێنەر.

کۆمپانیای (WhatsApp) لقی سەرەکی لە کالیفۆڕنیایە، و لە ساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن بڕایان ئاکتن و ژان کۆم دۆزراوەتەوە.